بە مەبەستی زیاتر خۆپاراستن و هەبوونی هۆشیاری پێویست سەبارەت بەم ڤایرۆسە کە بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا )ناسراوە ئەمڕۆ دووشەمە ٢٤ / ٢ /٢٠٢٠ بە ئامادەبونی بەڕێز ( م.هێمن قاسم) ڕاگری پەیمانگا و بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگاکەمان سیمينارێک لەو بارەیەوە لە لایەن بەڕێز ( م. کارێز ) پێشکەش بە خوێندکاران و ئامادەبوان کرا، کە چەندان زانیاری گرینگ و بەسود خرایە روو بۆ خۆ پاراستن و ناسینەوەی ئەم ڤایرۆسە. بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو تاکێکی نشتیمانەکەمان.