ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٤-٢-٢٠٢٠) خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری فریاکەوتن بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشەکەیان و بەچاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز م.هێمن قاسم ڕاگری پەیمانگاو بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگا هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی پزیشکی بەشێوەی کرداری لە پشکنینی شەکرەو فشاری خوێن و ... تاد. شایانی باسە ئەم چالاکیە هاوکاتی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە بوو کە مەبەست لێی پێدانی زیاتری زانیاری و هۆشیارکردنەوەی ئامادەبووان بوو لە نەخۆشیە درێژخایەن و باوەکان. هیوای تەندروستی باش بۆ هەموان دەخوازین و سەرکەوتنی زیاتریش بۆ خوێندکارانمان بەئاوات دەخوازین.