لە (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تیپی وەرزشی زانکۆ) لە شارەزوور بەڕێز (م. ھێمن قاسم) ڕاگری پەیمانگاکەمان خەڵاتی کەسایەتی ساڵی پێ بەخشرا، شایانی باسە تیپی وەرزشی زانکۆ لە شارەزوور ساڵانە بۆ یادی دامەزراندنی لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێت بەو کەسایەتیانەی جێگەی دەستیان دیار بووە بۆ خزمەتی کوردستان، بەبێ جیاوازی ناوچەگەرایی و بیروباوەر.