ئاگادارى سەرجەم خوێندکارانى قۆناغى یەکى پەیمانگاکەمان دەکەینەوە، کە بەفەرمانى بەرێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت/ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، دەوامى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە رۆژى سێشەممە رێکەوتى (٥/ ١١/ ٢٠١٩) دەست پێدەکات. بۆیە داوا لە خوێندکارانى قۆناغى یەک دەکەین پابەندى دەوام بن و پەیوەندى بە بەشەکانتانەوە بکەن بۆ وەرگرتنى خشتەى وانەکان و دەست پێکردن بە خوێندن. سەرکەوتوبن ...