بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریپه‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌یبه‌ت سوڵتان

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری پەیڕەو و پڕۆگرام

ئه‌م وێب سایته‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆرییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت بۆ پیشاندانی ئه‌و دۆزانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ دڵنیایی جۆری خوێندنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بۆنه‌ و هه‌واڵانه‌ی که‌ باس له فێرکردنی‌ دڵنیای جۆری ده‌که‌ن له‌ پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتان دا.
پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتان‌، هه‌ستاوه‌ به‌ دانانی دڵنیایی جۆری هه‌موو بابه‌ته‌ ئه‌کادیمیه‌کان وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانی، هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ پێشکه‌وتن و به‌ ده‌ست هێنانی ستانداردی به‌رز له‌ بواره‌کانی زانست، ته‌کنه‌لۆجیا، وبه‌ڕێوه‌بردندا. وه‌به‌رهێنان له‌ خه‌ڵکدا هەیە. وه‌ په‌ره‌پێدان به‌ تواناکانی کادره‌ پیشه‌گه‌ره‌کان یه‌کێک بووه‌ له‌ هه‌ره‌ پڕۆسه‌ گرنگه‌کان له‌ کارنامه‌ی کابینه‌ یه‌ک لە دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی هەرێمى کوردستان. هیچ گومان له‌وەدا نیه‌ که‌ پەیمانگا و دامه‌زراوه‌کانمان له‌ خوێندنی باڵا ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان بینیوه‌ له‌م ئه‌رکه‌دا. له‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتان‌ پێویسته‌ که‌ تێگه‌یشتنێکی باشیان هه‌بێت له‌ سیاسه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دڵنیایی جۆری پێش په‌یڕه‌وکردنی. له‌به‌ر ئه‌مه‌ هیوادارین که‌ هه‌موو یه‌کێک له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌م وێب سایته‌. سوودمه‌ندبن.

هەکاری قاسم بایز

لێپرسراوی یەکەی دڵنیایی جۆری

بروانامە / ماستەر

ژ. مۆبایل : 4999 445 0772

ژ. مۆبایل : 2808 125 0750

ئیمەیڵ : [email protected]

ئیمەیڵ : [email protected]

ئیمەیڵ : [email protected]

په‌‌يمانگاى ته‌كنيكى هه‌يبه‌ت سوڵتان

ڕۆڵێکی بەرچاو لەبەرەو پێشبردنی کەرتی خوێندن

له‌ ڕێکه‌وتی 3/1/2016 پرۆسه‌ى خوێندن له‌ هه‌ردوو به‌شى ( أ- کارگێری بانكه‌كان ب-B.I.T ) ده‌ستى پێکرد به‌ ستافى ته‌واوى مامؤستايان و فه‌رمانبه‌ران.

دانانى به‌رێز مامۆستا (هێمن قاسم بايز ) به‌ ڕاگری په‌یمانگا به‌ وه‌كاله‌ت به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستى.

هه‌یبه‌ت سوڵتان

M

پەیمانگەی هه‌یبه‌ت سوڵتان کاردەکات بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا لە کوردستان نزیکتر بێت لە بازاڕی کار و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی کەرتی گشتی و تایبەت بێت، ، تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ دەرفەتی بەکارخستنی دەرچووان زیاتر بێت و به‌مشێوه‌یەش‌ بتوانین خزمەتی دەڤەرەکەمان بکەین و بەشدار بین لە پیشخستن و نوێکاری بە ئامانجی ئاوەدانی زیاتر.

هیوامان

V

هیوادارین دوو ساڵی پێکەوە بوونمان لە پەیمانگە، ببێت به‌‌ هەوێنی بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەکادیمی توندوتۆڵ بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسە زانستییەی دەستمان پێکردووە. ئومێدەوارین لە دووساڵی به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نتان له‌ په‌یمانگه‌ هەوڵی بەدەستهێنانى زانست و زانیاری زیاتر بده‌ن ،وه‌ لە دوای دەرچوونیشتان زیاتر بەردەوام بن.

ڕه‌وتی په‌یمانگا

H

نوێسازی له‌ ره‌وتی خوێندن و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی و كارپێكردنى نوێترین دۆزراوه‌ زانستییه‌كانى سه‌رده‌م، به‌شێكى گرنگن له‌ ئامرازه‌كانى به‌دیهێنانى ئه‌و په‌یامه‌ى په‌یمانگا، كه‌ ئامانجه‌كه‌ى ئاماده‌كردنی قوتابی و خوێندكاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌، تا ببێته‌ ئه‌كته‌رێكى پیشه‌یى(پڕۆفیشناڵ) له‌ ناو كایه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا