ده‌رباره‌ی ئێمه‌په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌یبه‌ت سوڵتان

ده‌رباره‌ی پایمانگا

به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستى له‌ رێکه‌‌وتى 23/11/2015په‌‌يمانگاى ته‌كنيكى هه‌يبه‌ت سوڵتان-تايبه‌ت- دامه‌زرا بو ساڵی خوێندنى 2015-2016

په‌‌يمانگاى ته‌كنيكى هه‌يبه‌ت سوڵتان

چۆنیه‌تی رێکخستن و داڕشتنی هه‌یکه‌لی په‌یمانگا

له‌ ڕێکه‌وتی 3/1/2016 پرۆسه‌ى خوێندن له‌ هه‌ردوو به‌شى ( أ- کارگێری بانكه‌كان ب-B.I.T ) ده‌ستى پێکرد به‌ ستافى ته‌واوى مامؤستايان و فه‌رمانبه‌ران.

دانانى به‌رێز مامۆستا (هێمن قاسم بايز ) به‌ ڕاگری په‌یمانگا به‌ وه‌كاله‌ت به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستى.

خوێندنی ئه‌کادیمی

پەیمانگا دوای دوو ساڵ دەتوانێت بروانامە بداتە خوێندکارەکانی کە بە سەرکەوتووی قۆناغەکان تەواو بکات: وانەکان لە سەرجەم قۆناغەکان بەشێوەیەکی ئەکادیمی بریاری لەسەر دراوە کە تێیدا خوێندکار پلە بە پلە وانەکان لە قۆناغەکان وەردەگرێت و شارەزایی تەواو لەو بابەتانە پەیدا دەکات کە دەیخوێنێت.

فەراهەمکردنی ژینگەیەکی زانستی ئاست بەرز کە سەنتەرەکەی خوێندکار بێت، لە پێناو ئامادەکردنی خوێندکاران بە باشترین شێوە، کە توانای بەشداریکردنی کاریگەریان هەبێت لە ژیانی ڕۆشەنبیری و ئابوری و پیشەیی.

هه‌یبه‌ت سوڵتان

M

پەیمانگەی هه‌یبه‌ت سوڵتان کاردەکات بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا لە کوردستان نزیکتر بێت لە بازاڕی کار و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی کەرتی گشتی و تایبەت بێت، ، تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ دەرفەتی بەکارخستنی دەرچووان زیاتر بێت و به‌مشێوه‌یەش‌ بتوانین خزمەتی دەڤەرەکەمان بکەین و بەشدار بین لە پیشخستن و نوێکاری بە ئامانجی ئاوەدانی زیاتر.

هیوامان

V

هیوادارین دوو ساڵی پێکەوە بوونمان لە پەیمانگە، ببێت به‌‌ هەوێنی بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەکادیمی توندوتۆڵ بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسە زانستییەی دەستمان پێکردووە. ئومێدەوارین لە دووساڵی به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نتان له‌ په‌یمانگه‌ هەوڵی بەدەستهێنانى زانست و زانیاری زیاتر بده‌ن ،وه‌ لە دوای دەرچوونیشتان زیاتر بەردەوام بن.

ڕه‌وتی په‌یمانگا

H

نوێسازی له‌ ره‌وتی خوێندن و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی و كارپێكردنى نوێترین دۆزراوه‌ زانستییه‌كانى سه‌رده‌م، به‌شێكى گرنگن له‌ ئامرازه‌كانى به‌دیهێنانى ئه‌و په‌یامه‌ى په‌یمانگا، كه‌ ئامانجه‌كه‌ى ئاماده‌كردنی قوتابی و خوێندكاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌، تا ببێته‌ ئه‌كته‌رێكى پیشه‌یى(پڕۆفیشناڵ) له‌ ناو كایه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا

ووته‌کانمان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان